دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 3 هەفتە

چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵی عیناد بکەم ؟

ھەڤاڵ عبدالڵە حمد- 
خاڵی یەکەم ھەڵبژازدن بخە بەردەستی مناڵ

ھێج کاتێک پێویست ناکات تۆ پێ بڵی دەتوانی ھەم سەیری فیلم کارتۆن بکەی یان ھەم یاریش بکە بەھیچ جۆرێک بەڵکو دەبێت بڵی پێیبڵی دەتەوێ سەیری فیلم کارتۆن بکە یان یاری بکەی. دەتەوێ کراسی سور بکڕی یان کراسی پەمەیی . دەتەوێ یەکەمجار نانی بەیانی بخۆی یان جلەکانت لە بەربکەی.

دووەم: گاڵتە و گەپ کردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ مناڵی عناد ڕێگایەک بەھێز بۆ ٸەوەیە عینادی مناڵەکەت نەھێڵی.

سێیەم: ھاندانی لە سەر ڕەفتاری ٸەرێنەکان فۆکس بخە سەر ڕەفتارە ٸەرێنەکان وەسفی لە کاتی ٸەنجامدانی ڕەفتار ٸەرێنەکان. لە ڕێگای وەسفکردن کۆنتروڵی عینادی مناڵەکە دەکەی.

چوارەم: ئەو حەقیقەتە بزانە و قبوڵ بکە لەوانەیە ٸەو عینادیەی بەشێک لە کەسایەتی ٸەو مناڵەیە بۆیە درک بەم ڕاستیە بکە.

پێنجەم: ڕاوێژکردن بە مناڵی عیناد بۆ نمونە پێ بڵی دەمانەوێ ڕاو بۆچوونی تۆ بزانین دەربارەی گەشتکردنمان ٸەو ھەفتە بۆ چ شوێنک بڕۆین سەیران یان سەیری کامە فیلم بکەین پێکەوە.

شەشەم"  بەوپەڕی نەرم ونیانی مامەڵەی لەگەڵ بکە و ٸارام و لەسەربەخۆبن دەتوانن بەم شێوە زاڵ بیت بەسەر عینادی مناڵ

حەوتەم: گوێیان بۆ بگرن چونکە پێویستە ھەست بە گرنگیدان و بەیاخدان خۆیان بکەن .

هەشتەم: بوونی یاسا و دەرٸەنجامەکان ٸەندامەکانی خێزان گفتوگۆ بکەن دەرباری یاساکانی خێزان.

ڕێگا بە مناڵەکە بدە بەشداری بکە لە دانانی یاساکانی خێزان. دروستکردن لیست و دانانی لە ھەندێک شوێن کەبتوانی ببینی.

نۆیەم: ڕێزیان لێ بگرن و بە چاوی کەم سەیریان مەکەن. ڕێزو خۆشەویستی دەبێتە ھۆی زاڵبون بەسەر ٸەو عینادیەی ھەیانە

دەیەم: کاریان لەگەڵ بکەن بەشداری بکەن لەگەڵیان لە دروستکردنی وێنەکێشان و یاری کردن لە ماڵەوە لەگەڵیان .

یانزەم: متمانە کردن دەربارەی ٸەنجامدانی کارێک یان شێتک لە جیاتی شکاندنەوە و سەرزەنشتکردن .

دوانزەم: ببە بەنمونە ھەندێک کاتێک قورسە بەڵام پێویستە بەردەوام بن لە دڵخۆشی و پێکەنین. گەر ٸێمە ھاواربکەین بەسەر مناڵەکانمان ٸەوانش بەسەرماندان دەست وجێ ھاوار دەکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP