دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 25/04/2022

بارەگا نوێکەی کۆمپانیای ئەمازۆن لە شێوەی منارە پێچاوپێچەکەی سامەڕا

هەرێم نیوز

ئەمریکا پێشەنگە لە بونیادنانی ئەو بینایانەی لە مادەی خاوی دوبارە بەکارهاتوو دروستدەکرێن و هاوڕێی ژینگەن و نموونەیەکی نایابی ئەمەش بارەگای نوێی کۆمپانیای ئەمازۆنە لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا  کە لە ئێستادا دەستکراوە بە دروستکردنی.

ئەم بارەگایە بڕوانامەی پالاتنمی لید (Platinum LEED)ی هەیە و بەتەواوەتی پشت بە وزەی نوێبووەوە دەبەستێت بۆ بەکاربردنی و وزەکەش لە ڕێی کێڵگەیەکی وزەی خۆری ١٢٠ مێگاواتی لە پتسیلڤەینیا لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەرهەمدەهێندرێت.

ئەم بارەگایەی ئەمازۆن دەبێتە شوێنی نوێی ٢٥ هەزار کارمەندی کۆمپانیاکە.

بیناکە تێکەڵەیەکی جوانە لە شێوە و کەڵك و تەکنەلۆجیایی هاوڕێی ژینگە و دیزاینەکەشی بیرهێنەرەوەی منارە پێچاوپێچەکەی مزگەوتی گەورەی سامەڕایە کە لە سەدەی ٩ لە سەردەمی خەلافەتی عەباسیدا دروستکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP