دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 15/04/2022

شەمەشەمەکوێرەی ناسراو بە Fringe-lipped تا چەند ساڵێک بیرەوەریەکانی درێژ دەبێتەوە

هەرێم نیوز

گۆران ئیبراهیم

راگرتنی یادەوەریەکان لە مێشکدا، شتێکی زۆر تایبەت نییە بە مرۆڤەکان، بەڵکوو چەندەها ئاژەڵی وەک شەمپانزیا، فیل، دۆلفین، سمۆرە، مەیموون، قەڵە رەش و زۆر ئاژەڵی تریش هەیە کە نەک بە تەنیا دەتوانێت یادەوەریەکان لە مێشکیاندا رابگرن بۆ ماوەیەکی کەم، بەڵکوو بە ساڵەها، ئەو یادەوەریانە دەهێڵنەوە لە مێشکیاندا.

هەر بۆ نموونە، دەرکەوتووە کە قەڵە رەشەکان، تا سێ ساڵ یادەوەری سەبارەت بە یەپوەندیە کۆمەڵگاییەکانیانەوە، رادەگرن. شەمپانزیەکانیش تا سێ ساڵ چارەسەری دۆزینەوەی خۆراکەکانیان بەبیر دێتەوە....

ئەوەی کە زۆر چاوەروان نەدەکرا، ئەوەبوو کە شەمشەمەکوێرەیەک، کە هەر بە ئەندازەی زەرنەقوتەیەک دەبێت، بتوانێت بۆ نزیکەی 4.2 ساڵ یادەوەی لە مێشکیدا بهێڵێتەوە....

زاناکان هەڵسان بە مەشقدانی 49 شەمەشەکوێرەی جۆری Trachops cirrhosus لەسەر دەنگی تۆمارکراوی بۆق و خواردنیان پێ دەدان، هەرکات بەرخوردیان پیشان بدایە لە بەرامبەر ئەو دەنگە (ئەم شەمشەمەکوێرانە ناسراون بەوەی بۆق و ماسی بچوک دەخۆن). پاشان هەندێ دەنگی زەنگی مۆبایلیان بۆ لێدەدان لەگەڵ دەنگی ئەو بۆقانەدا و وردە وەردە دەنگی زەنگەکان زاڵ دەکرا بەسەر دەنگی بۆقەکە. لە ئەنجامدا، سەرنج درا ئەو شەمشەمەکوێرانە، هێرش دەکەنە سەر ئەو ئامێرانەی کە زەنگی مۆبایلی لێدەدا....

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەو لێکۆڵینەوەیە بۆ چەند ساڵێک درێژبۆوە، لە نێواند 2010 بۆ 2018، بەڵام خودی مەشقەکان، ئەوپەری 27 رۆژێکی پێچوو. پاشان ئەو شەمەشەمەکوێرانە ئازاد کران لە سروشتدا و دوای چەند ساڵێک، هەندێ لەو شەمشەمەکوێرانە گیرانەوە و خرانە ژێر تاقیکردنەوە.... 

سەرەتا هەشت لەو شەمشەمەکوێرانە گیرانەوە لە ماوەی یەک بۆ 4.2 ساڵ دوای مەشەقەکە و هەمان زەنگی مۆبایلیان بۆ لێدان. سەرنج درا هەر هەشتیان لەو ئامێرە نزدیک دەبنەوە و شەش دانەشیان، هێریش دەکەنە سەر ئامێرەکە. لەلایەکی ترەوە 17 شەمشەمەکوێرەی تر گیران کە مەشقیان پێ نەکرابوو، و ئەو شەمشەمەکوێرانە خرانە ژێر هەمان تاقیکردنەوە... سەرنج درا لەناو ئەو شەمشەمەکوێرانەی کە مەشقیان نەبینیبوو، تەنیا یەک دانەیان لە ئامێرەکە نزدیک بۆوە... ئەمەش ئەوەی دەردەخست کە یاوەریەکە لە مێشکی ئەو شەمشەکوێرانەی یەکەمجار باسم کرد، ماوەتەوە 

ئەم دیاردانە ئەوە دەردەخات کە یادەوەری و چالاکیە مێشکیەکان، شتێکی ئەمەندە تایبەت نییە بە مرۆڤەکان، ئەوەی کە جیاوازە بە پەیوەست بە مرۆڤەکان، ئەوەیە کە بە هۆکاری پرۆسە ئڤلوشنەکەمان و (خۆماڵیکردن)، ئەو تایبەتمەندییە زیاتر چربۆتەوە لەناوماندا

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP