دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 03/04/2022

وەتسئەپ چەند تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد دەکات

هەرێم نیوز

وەتسئەپ، بڕیاریدا چەند تایبەتمەندییەکى نوێ بۆ بەکاربەرانى زیادبکات، لەوانە تواناى دەستکاریکردنى نامە دەنگییەکان پێش ناردنیان و تەواوکردنى ئەو بەشەى پەیامەدەنگییەکە کاتێ لەسەرى وەستاوى و هێشتا گوێت لێ نەگرتووە.  «remember playback». 

کۆمپانیاى مێتا کە ئێستا خاوەندارێتى بەرنامەى وەتسئەپ دەکات، ڕایدەگەیەنێـت، کار لەسەر ژمارەیەک لە تایبەتمەندی گرنگ دەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزراى پەیامی دەنگى. ئەم دەستپێشخەرییەى وەتسئەپ جێگاى سەرسوڕمان نیە، چونکە بە گوێرەی داتاى کۆمپانیاکە، ڕۆژانە زیاتر لە 7 ملیار پەیامی دەنگی ئاڵوگۆڕ دەکرێت لەسەر واتسەپ .

تایبەتمەندییە نوێکانى بەرنامەکە، خۆى ئەبینێتەوە لە دەستکاریکردنى نامە دەنگییەکان پێش ناردن و خەزنکردنى، بە ئامانجى باشترکردنى کوالێتى دەنگەکە، هەروەها دەستپێکردنەوەى پەیامە دەنگییەکان لەو شوێنەى کە ئەوەستێنرێ.

وەتسئەپ هەر بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو، لە تایبەتمەندییەکاندا ئەوەشى بۆ زیادکردووە، کە هەرکات گوێت لە نامەیەکى دەنگى گرت، ئەتوانى لە دەرەوەى ڕوکارى بەرنامەکەش بەردەوام بیت لە گوێگرتن، واتا لە مەودوا ناچار نابیت بۆ گوێگرتن لە نامە دەنگییەکان لە نێو ڕوکارى بەرنامەکەدا بمێنیتەوە.

بڕیارە لە هەفتەکانى داهاتوودا ، ئەم خزمەتگوزاریانە بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران.

بەرنامەی وەتسئەپ یەكێكە لە بەرنامەكانی سەر بە كۆمپانیای فەیسبووك, كەلەماوەیەكی كەمدابۆتە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵاتیە جیهانیەكان كە زۆرترین كەس بەكاریدەهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP