هەرێم نیوز
پاش ئەوەی ئەندازیاران ئاریەڵێکی پەیوەندیکردنی نوێیان لەسەر بەناوبانگترین تاوەری فەڕنسا (ئیڤڵ)، دانا شەش مەتر بەرزییەکی زیادیکرد.
ژان فرانسۆ مارتن، سەرۆکی ئەو کۆمپانیایەی تاوەری ئیڤڵ بەڕێوەدەبات، ڕایدەگەیەنێت، پێشکەوتنی زانست بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژووی 132 ساڵەی تاوەرەکە کە بە “خانمی ئاسنین” ناسراوە.
ئەوەشی خستەڕو، لە سەرەتای سەدەی بیستەم و دامەزراندنی ڕادیۆوە، سەدە دوای سەدە تا ئیستا تاوەری ئیڤڵ هاوبەشی هەموو تەکنەلۆجیاکانی پەخشکردن بوو، بۆیە جارێکی دیکە بۆی گەڕاینەوە، کاتێک تاوەری ئیڤڵ لەساڵی 1889دا کرایەوە بەرزییەکەی 312 مەتربوو، بەڵام دوای کۆتا بەرزکردنەوەی، بەرزییەکی لەئێستادا 330 مەترە.