هەرێم نیوز
كه‌شناسێكی عێراقی رایگەیاند، گەردەلولێكی بەفرو سەرما روو لە ناوچەكە دەكا و دەشڵێت،" له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره شه‌پۆلێكی سەختی له‌و جۆره روو له عێراق بكات".
سادق عه‌تییه، كەشناسی شارەزای عێراقی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی فه‌یسبووك لە پۆستێكدا نووسیویه‌تی، بۆ كاتژمێره‌كانی سبه‌ی بەیانی ئێمه چاوه‌ڕێی به‌هێزترین گه‌رده‌لوولی به‌فربارین ده‌كه‌ین، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وڵاته‌كه‌مان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه .
وتیشی شەپۆلەكە له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ناوچه‌كانی دهۆك و نه‌ینه‌وا و دواتر هه‌ولێر و سلێمانی درێژ ده‌بێته‌وه.
دەشڵێت:"بەپێی پێشبینیەكانی كەش و هەوا ئه‌و شه‌پۆله زۆرترین به‌فربارینی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێشبینی ده‌كرێت بۆ به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله ناوچه‌یه‌كی فراوان له كه‌ركووك، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و باكووری به‌غداش بگرێته‌وه.
ئەو كەشناسەی عێراق هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌داته دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه له لووتكه و قه‌دپاڵی چیاكان و دۆڵه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه ئاگاداری رێگا و بانه‌كان بن، چونكه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، له زۆربه‌ی پارێزگاكان شه‌خته له‌سه‌ر رێگاكان دروست بێت و ببێته هۆی رووداوی هاتووچۆ.