هەرێم نیوز
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەمو ئەو دەنگۆیانە "بەدرۆدەخەینەوە" کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکەیان دەکات و لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەمو ئەو میدیا و کەناڵانەش تۆمار دەکەن کە ھەواڵی لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لەرونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستەڕو، "بۆ ھەمو لایەکی روندەکەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەمو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبونەتەوە ناڕاستن".
ئاماژەش بەوەدەکات، "لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەمو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، هەمو ئەو كەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەكەین".