دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/01/2022

بە بڕیارى سەرۆکى حکومەت چەند ناحیەیەک دەکرێنە قەزا

هەرێم نیوز

بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت، ناحیەی عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و بازیان لە پارێزگای سلێمانی، دەکرێنە قەزا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP