دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/01/2022

ئه‌و تۆمەتبارەى له‌ شارەزوور گه‌نجێكی كوشت ده‌ستگیركرا

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور به‌هاوكاری ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ كه‌سێكی كوشتبو دواتر هه‌ڵاتبوو.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەقەزای شارەزور تۆمەتبارێك تەقە لەكەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزورو پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف‌و ھێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئانجامدەری تاوانەكە دەستیپێكرد."

دەشڵێـت: "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیربكرێت."

ئەوەشى خستەڕو "لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، م ، ك لەدایكبوی 1991 )دانیشتوی قەزای شارەزور ،بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP