دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/01/2022

وەزارەتی کشتوکاڵ ئامێر و کەرەستەی کشتوکاڵی بەقیستی درێژخایەن بۆ جوتیاران دابین دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئاگاداریەکدا، جوتیارانى هەرێم ئاگادار دەکاتەوە، کە وەزارەتەکەیان هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران.

دەشڵێت: بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین ،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .

دەقى ئاگادارییەکى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان:

ئاگاداری بۆ /سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان

بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران ،وە رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - ناوخۆ - دارایی و ئابوری )
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی)بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.

بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین ،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .
لەگەڵ ڕێزدا .....

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP