دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/01/2022

ڕاوێژکارێکی بارزانی کۆچی دوایی کرد

 هەرێم نیوز

راوێژکارێکى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کاروباری ئێزدییەکان و سەرۆکی بنکەی لالش دوای نزیکەی سێ هەفتە لە توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی دۆخی تەندروستی، ئەمڕۆ مردنی ناوبراو راگەیەنرا.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، دوای نزیکەی سێ هەفتە لەتوشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا و رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە لە 11ی ئەم مانگەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ مردنی شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کەسایەتی دیاری ئێزدییەکان رادەگەیەنن. 

ئاماژە بەوەشکراوە، شێخ شامۆ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (18-1-2022) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا مردوە. 

شێخ شامۆ جگە لەوەی راوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بو، هاوکات سەرۆکی بنکەی لالش و ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستانیش بوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP