هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی
مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه و چه‌ند شوێنێكی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18 - 1 - 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك
له وه‌زاره‌ته‌كانی ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، سامانه سرووشتییه‌كان ،
پلاندانان ، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌پێی
خشته‌ی ئاماده‌كراو به‌رده‌وام ده‌بێت و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ته‌واوی شوێنه‌كانی
دیكه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن.
دوێنێ دووشه‌ممه، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری
دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی
هەرێم ، دەستەی ژینگه، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
، ده‌زگای مین ، بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی
ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشكرا.
ڕۆژی 2 - 1 - 2022 ، وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و
له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.