هەرێم نیوز
بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی دەستوری بوونی یەکەمین
کۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دادگای فیدراڵی عێراق، لە
کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار
باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی سەبارەت بە نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی
پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراون و لەو کۆبوونەوەنەیدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی
دەستوری بوونی کۆبوونەوەکە دەدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لەسەر
ئەو سکاڵایانەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەکەم
دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراون، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا
بە شێوەیەکی کاتیی کاری دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران ڕابگرێت
کە بە پێی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی
نوێنەران کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێدرا، پێشێلکاری یاسایی و دەستوری
تێدا بووە.