دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/01/2022

بەفرێكی دیكە بەڕێوەیە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەفرێكی دیكە بەڕێوەیە و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینی دەكەن رۆژی چوارشەممەی داهاتو دووبارە بەفربار بارین دەسپێبكاتەوە و پلەكانی گەرماش لە زۆر ناوچەدا دەچێتە ژێر سفری سەدی.

وتیشی، لە نیوەڕۆی چوارشەممەوە بەفربارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، ئێوارەی هەمان رۆژیش لە هەولێر دەبارێت و سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمە تاوەکو پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد،"بەفربارینەکە زیاتر لە ئێوارەی چوارشەممە و شەوەکەی بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP