دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/01/2022

پارێزگاری سلێمانی دوو رۆژی كردە پشوی فەرمی

هەرێم نیوز

بەهۆی بەردەوامی بەفر بارین و دابەزینی پلەكانی گەرماوە پارێزگاری سلێمانی دوو رۆژی كردە پشوی فەرمی .

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەنوسراوێكی فەرمی رایگەیاند، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان، بریارماندا رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه‌ (سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌) پشوی فه‌رمی بێت.

نوسراوەكەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم بڕیارە لە دوای ڕاوێژ و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگانە پەیوەندیدارەکان دراوە.

لەنوسراوەكەدا ئەوەشهاتوە، ئەم بڕیارە ئەو فەرمانگەو کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزاریە گشتی و خێراکان و ئێشگریدان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP