دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/01/2022

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە کەش سارد و بەفر بارین دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی کەم و لەهەندێ ناوچە بەتێکەڵبونی نمەباران لەگەڵ بەفر، لەشەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ، پلەکانی گەرما روو لەنزمبونەوە دەکات لەناوچە شاخاوییەکاندا بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە کەش سارد و ساماڵ دەبێت لەگەڵ شەختە، پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP