دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16/01/2022

بەكارهێنانى دەرمانە دەروونییەکان لەكاتى دووگیانى

د.لاڤە دارا علی- پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

دەرئەنجامەكانى دووگیانى هەرگیز گەرەنتى ناكرێت. ڕێژەى لەبارچون بەشێوەیەكى گشتى 10-20%, ڕێژەى كەم ئەندام بوونى كۆرپەلە دەگاتە 2-3%. شێوازى ژیان فاكتەرێكى كاریگەرە لە دووگیانى وەك جگەرە كێشان , بەدخۆراكى...هتد.

سەرەڕاى ئەم كێشانە بوونى نەخۆشى دەرونى بارگرانى یەكى ترە بۆ ئافرەتى دووگیان .

ئەگەر نەخۆشى دەرونى لەمانگەكانى سەرەتاى دووگیانیدا دەستنیشانكرا واباشترە دووربكەوینەوە لە چارەسەركردن بەدەرمان وەكو یەكەم هەڵبژاردە, واباشترە لە ڕێگەى جەلسەوە بەیارمەتى چارەسەرسازى دەرونى چارەسەربكرێت.

لەبەرئەوەى سێ مانگى سەرەتاى دووگیانى گرنگە بۆ دروستبوونى ئەندامەكانى جەستەى كۆرپەلە, ئەگەر نەخۆشى یەكە زۆر قورس بوو پێویستى بە چارەسەركردن بەدەرمان بوو پێویستە سەردانى پزیشكى پسپۆربكرێت تاكو دەرمانێكى گونجاوو سەلامەت دابنێ كە مەترسى نەبێت بۆسەرژیانى كۆرپەكە.

بەڵام ئەگەر ئافرەتەكەخۆى هەر نەخۆشى دەرونى هەیەو لەژێرچارەسەردایە و ئارەزوو دەكات دووگیان ببێت , ئەوا پێویستە سەردانى پزیشكەكەى خۆى بكات و ڕاوێژى پێبكات نەك هەر سەربەخۆ دەرمانەكانى بووەستێنێت چونكە دەبێتە هۆى سەرهەڵدانەوەى نەخۆشى یەكە.

خاڵێكى گرنگ لێرە دا ئەوەیە كە پزیشكى دەرونى یەكەو پزیشكى ژنان و منداڵ بوون پێكەوە وەك تیمێك سەرپەرشتى ئافرەتەكە بكەن تاكوسەلامەتى دایك و كۆرپەكە پارێزراوبێت. پێویستە هاوسەرو كەس وكار هاوكاربن , پاڵپشتى تەواو پێش كەش بكەن بۆ فەراهەمكردنى كەشێكى ئارام بۆ ئافرەتە دووگیانەكە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP