دانەر ئەسڵان
به دواخستنی دێربی له‌نده‌نی نێوان تۆتنهام و ئه‌رسیناڵ و ئه‌نجامدانی دوو یاری له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا ته‌واوی یارییه‌كانی گه‌ڕی 22 ی خولی پریمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌چوون كه تیایدا جارێكی تر یانه‌ی ویستهام یونایتد به‌زێنه‌ری چێڵسی و لیڤه‌رپول و چه‌ند یانه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی ئینگلته‌را دووچاری دۆڕان هاته‌وه جارێكی تریش له سه‌ر یاریگای ئۆڵۆمپی له‌نده‌ن ئه‌مجاره‌ش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیدز یونایتد دۆڕا كه ئه‌م دۆخه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه كه به سه‌ر ئه‌م یانه‌یه دێت كاتێك به‌رامبه‌ر به یانه بچووكه‌كان ده‌بێته‌وه دۆخی خراپه و كاتێك به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان ده‌بێته‌وه مه‌زنترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی ڕیدز لیڤه‌رپول له ئه‌نفێڵدی خۆی میوانداری یانه‌ی برینتفۆردی كرد و سه‌ره‌ڕای ئاماده نه‌بوونی سه‌ڵاح و مانێ به هۆی به‌شداری كردنیان له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیادا، به‌ڵام هه‌ر توانی نماییشێكی به‌رز به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه پێشكه‌ش بكات و بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسانی به‌رامبه‌ر تۆمار كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی شه‌و هه‌ینی
برایتۆن 1 – كریستاڵ پاڵاس 1
ئه‌نجام یارییه‌كانی شه‌ممه
مان سیتی 1 – چێڵسی 0
نیوكاسڵ 1 – واتفۆڕد 1
نۆریچ سیتی 2 – ئیڤه‌رتۆن 1
بیرنلی – لیسته‌ر (دواخرا)
ولڤه‌رهامتۆن 3 – ساوزهامتۆن 1
ئه‌ستۆن ڤێلا 2 – مان یونایتد 2
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
لیڤه‌رپول 3 – برینتفۆرد 0
ویستهام 2 – لیدز 3
تۆتنهام – ئه‌رسیناڵ (دواخرا)