هەرێم نیوز
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، تاوتوێی دیداری حاجی هادی عامری كرد له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در و ده‌رهاویشته ئیجابییه‌كانی ئه‌و دیداره، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه هاوبه‌شه نیشتمانییه‌كان."
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌ئكید له یه‌كگرتویی بۆچونه‌كانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و یه‌كگرتویی وڵات ده‌كاته‌وه."
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، به‌و لایه‌نانه ناسراون، كه له ئێرانه‌وه نزیكن و پێكهاته‌كانی له دوای 2005وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی عێراقیان به ده‌سته‌وه بوه.
به‌پێی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان، بڕیارە بۆ کۆتاجار، لەماوەی 48 سەعاتی داهاتو، لایەنە نزیکەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک لە ئێران لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆببنەوە به ئاماده‌بونی نوری مالیكی، تا رازی بکەن بەوەی حکومەتی تەوافوقی بە بەشداری ئەوان پێکبهێنێت و رۆڵیان هه‌بێت له دانانی سه‌رۆك وه‌زیران.
دوای بینینی عامری له رۆژی شه‌ممه 15-1-2022، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موقته‌دا سه‌در به ده‌ستخه‌تی خۆی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه سوره له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی پێشوتری بۆ دروستكردنی زۆرینه‌ی نیشتمانی و نوسیبوی، حكومه‌تی داهاتو، "نه‌شه‌رقی ده‌بێت و نه غه‌ربی ده‌بێت"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نیشتمانی عێراقی پێكده‌هێنێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئێران.
ره‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی 10-10-2021، 73 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێنا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-ش كه كۆی پێكهاته‌كانی شیعه جگه له ره‌وتی سه‌در له خۆده‌گرێت، خاوه‌نی 54 كورسین.
له 9-1-2022 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به‌هۆی سكاڵای دو په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی یاسایی و ده‌ستوری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و دانیشتنه، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌ركراوه‌و تا یه‌كلاییبونه‌وه‌ی داوای یاسایی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بڕیاره‌كه كاری پێده‌كرێت.
رۆژی 9-1-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌وه‌و به‌پێی یاسا، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، وه‌ك به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشته‌كه‌ی كرد، به‌ڵام به‌هۆی دروستبونی كێشه‌وه، ناوبراو دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌وكاته‌دا باری ته‌ندروستی تێكچو و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، دواتر وابڵاوکرایەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە هێرشکراوەتە سەری.
دوای مەشهەدانی و هەمان رۆژ، له‌لایه‌ن خالید ده‌ڕاجییه‌وه، وه‌ك دوه‌م به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌براو له سێ پرۆسه‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ریه‌كه له حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به جێگرانی یه‌كه‌م و دوه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
رۆژی پێشنجشه‌ممه 14-1-2022 دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له‌په‌رله‌مانتاران، باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان، مه‌حمود داود یاسین، داوایان له دادگا كردوه به‌هۆی رودانی نایاسایی له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه رابگیرێت، دادگاش تا یه‌كلابونه‌وه‌ی داوای ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره، بڕیاریداوه به وه‌ستاندنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه.