دواین هەواڵ

جیهان‌

 16/01/2022

پۆمپیۆ بۆ بایدن: دانوستان لەگەڵ وڵاتێ مەکە هەڕەشەی کوشتنی ترەمپ دەکات

هەرێم نیوز
مایك پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتەكەی دەكات، دانوستان لەگەڵ وڵاتێكدا نەكات كە هەڕەشەی كوشتنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوو دەكات "وەك ئاماژەیەك بۆ ئێران".

 
مایك پۆمپیۆ سەبارەت بە دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران بە تۆڕی "فۆكس نیوز"ی وڵاتەكەی وتووە، داوا لە جۆ بایدن دەكات كە دانوستان لەگەڵ وڵاتێك نەكات كە هەڕەشەی كوشتنی سەرۆكی پێشوو دەكات وەك تۆڵە كردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی.

وتوشیەتی، كوشتنی سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران پێویست بوو بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی گیانی ئەمریكییەكان.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریشیدا لەوەی، ئازاد كردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە تۆڕە تیرۆرستییەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا فراوانتر بكات، ئەوەش هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەكەیان "ئیسرائیل" دروست دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP