دواین هەواڵ

جیهان‌

 15/01/2022

تویتەر هه‌ژمار فەرمی عەلی خامەنی داخست

هەرێم نیوز 

لەدوای بڵاو كردنەوەی ڤیدۆی ئەنیمەیشن بۆ كوشتنی دۆناڵد ترامپ، تویتەر هه‌ژمار فەرمی عەلی خامەنی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی داخست.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ توركی بڵاویكردەوە، لەدوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌یشن، تایبه‌ت به چۆنییه‌تی تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، تویته‌ر بریاریدا بەداخستنی هه‌ژمارى  تایبه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكە، خامه‌نیی پێشێلی یاسا و رێساكانی تایبه‌ت به‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى كردووه‌، بۆیه‌ش هه‌ژماره‌كه‌ی لەلایەن تویتەرەوە به‌فه‌رمی داخراوە.

له‌ 3- 1- 2020، قاسم سولێمانی فەرمادەی سوپای قودسی ئێران لەلایەن فرۆكە بیفرۆكەوانەكانی ئەمریكا لەفرۆكەخانەی عێراق كرایە ئامانج و كوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP