دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 14/01/2022

حیکمەتی لەبیرچوونەوەی ئاژەڵ، کارەساتی ژیرێتی مرۆڤ

خالد سلێمان

سمۆرە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی یادەوەرییەکی کورتی هەیەو زوو شتی لەبیردەچێتەوە. ئەمە گرفتی گەورەی بۆ دروست دەکات و زۆرجار لەبیری دەچێتەوە کاکڵە گوێزی لە کوێدا شاردوەتەوە، یان هەر خواردنێکی تر.

ئەم لەبیرچوونەوەی سمۆر حیکمەتە بۆ دارەکان، چونکە ئەو کاکڵە گوێزانەی دووای شاردنەوەیان لەبیریان دەکات، لە شوێنی خویاندا دەمێننەوەو لە وەرزێکی تردا دەسەوزێن و دەبنە گوێزۆکەی بچووک.

بەم شێوەیە، سمۆرە بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی دارەکان. لەبەرامبەر لەبیرچوونەوەی سمۆرەی دارەوان کە گوێزی خۆشە شاراوەکان لە زستاندا نادۆزێتەوە، ژیرێتی مرۆڤ بوەتە سەرچاوەی گەورەترین نەهامەتی بۆ سروشت، لەبری زیادکردنی دارەکان، بەشێوەیەک کەمی کردوونەتەوە، لەوانەیە لەداهاتوویەکی نزیکداو تەنانەت سەدەیەکیش نەخایەنێت، سمۆرەکان لە بێ داریدا بمرن و لەناو بچن.

ئەوەی ملیۆنان ساڵە زەوی و جۆرەکانی دەیچێنن و سەوزی دەکەن، لەماوەی 500 ساڵدا لەلایەن جۆری مرۆڤەوە لەناو براو نیوەی زیاری زەوی کرایە بیابان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP