دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/01/2022

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەدا پلەکانی گەرما لە هەرێمى کوردستان بۆ ١٢ پلە ژێر سفر دادەبەزێت

هەرێم نیوز

کەشناسى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێى پێشبینییەکان شەپۆلێکى سەرما و بەفریارین ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات.

کەشناسی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما روو لە هەرێم دەکات بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت، دەشڵێت، لە ناوەڕاستی هەفتەدا پلەکانی گەرما بۆ ١٢ پلە ژێر سفر دادەبەزێت.

بژار ئەکرەم لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە،  کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.

دەشڵێـت: لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت.

لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP