دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

لە دهۆک تۆمەتبارێک بە تۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى کچێک و ڕاکێشانى پارە لێى دەستگیردەکرێت

هەرێم نیوز

پۆلیسی دهۆک، دانپێدانانی سێ گەنجی بڵاوکردەوە کە یەکێکیان کچێکى هەڵخەڵەتاندووە و 16 ملیۆن دینار لە گەڵ هەزار دۆلارى لێوەرگرتووە.

 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ هەینی لە فەیسبووک دانپێدانی ئەو تۆمەتبارانەی بڵاوکردەوە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەڵێت: "دوو مانگ پێش ئێستا بیرم لەوە دەکردەوە پارە لەو کچە وەربگرم، هەر جارێک بە بیانوویێک داوای پارەم لێدەکرد، جارێک پێمگوت هاوڕێیەکم لە زیندانە و پێویستم بە پارەیە، پارەم لێ وەردەگرت. کۆی پارەکە کە لێم وەرگرتووە دەکاتە نزیکەی 16 ملیۆن دیناری عێراقی" و هەزار دۆلاری ئەمریکی.

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەوەشى خستەڕو، گەنجەکان ئەو پارەیان خەرجکردبوو کە لە کچکەیان وەرگرتبوو، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و لە رێگەی بنکەی گەڕەکی خەباتی پۆلیس نەهێشتنی تاوان هەموو پارەکە بۆ خێزانی کچەکە گەڕێندراوەتەوە.

ئاماژەشى بەوەکرد، ئەم تۆمەتبارانە بە یاسای ژمارە شەشی ساڵی 2008 لەبارەی خراپبەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان و مۆبایل زیندانی دەکرێن، کە سزاکە لە ساڵێک تاوەکو پێنج ساڵە و لە ملیۆنێک تاوەکو پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP