دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

هادى عامرى سەرکۆنەى هێرشەکانى شەوى ڕابردوو بۆ سەر لایەنە سیاسییەکان دەکات

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایدەگەیەنێت، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و كارانه‌ ھیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن.
ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح لە پەیامێکدا رایگەیاند، به‌توندترین شێوه‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان به‌گشتی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و كرده‌وانه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن.

هەر لە پەیامەکەدا عامرى، داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، به‌ ئه‌ركی خۆیان ھه‌ستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری له‌ سه‌روماڵی هاوڵاتیان بكه‌ن

بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا لەرێگەی بۆمبێکی چێنراو كرایه‌ ئامانج، هێرشەکەش زیانی مادی لێکەتەوە، هه‌روه‌ها شەوی رابردو لەڕێگەی دوو موشەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و هەردو موشەکەکەش لەلایەن سیستمی دژەموشەکی جۆری سیرام خرانەخوارەوە.

هه‌ر دوای ئه‌و روداوانه‌ش، درەنگانێکی شەوی رابردو بارەگایەکی هاوپەیمانی تەقەدومی سونەکان کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە كرایه‌ ئامانج، زیانی مادی لێکەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP