دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

کارەباى کفرى کەم ئەبێتەوە و وەزارەتى کارەبا هۆکارەکەى ئەخاتەڕو

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای هەرێم، لە ئاگادارییەکدا، هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە کە کارەباى قەزاکە بەهۆى لەکارکەوتنى یەکێک لە گۆڕەڕەکانى کارەباوە کەم دەبێتەوە.

 لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لە خزمەت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەش بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسكەكانی (مانیعە صواعق)ـەوە بووە.

وەزارەتى کارەبا دەشڵێت، کە ئاگاداری دانیشتووانی شارۆچکەی کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەنەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکرنی ئەو گرفتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP