دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئەنتۆنی بلینکن: لەگەڵ ئێران نەگەینە رێككەوتن بژاردەی دیكەمان دەبێت

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا لەسەرپرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران شکست بھێنێت و نەتوانن بگەنە رێککەوتن، بژاردەی دیكە دەگرنەبەر.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی باشترین کارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنھا چەند ھەفتەیەکیان لەبەردەستدا ماوە.

وتیشی، بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەستەمە بگەڕێتە دواوە و تاران بە پشتگوێخستنی بەندەکانی ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی، رۆژ بە رۆژ لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆم نزیک دەبێتەوە.

دوپاتیشیكردەوە، ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەننا شکست بھێنێت و نەتوانن لەگەڵ ئێران بگەن بە رێککەوتن، بژاردەی دیكە دەگرنەبەر.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP