دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ته‌ندروستی جیهانی: له‌یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 17 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه‌

هەرێم نیوز

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ته‌نها له‌یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 17 ملیۆن و 500 هه‌زار كەسی  تێپه‌ڕاندوه‌ و زیاتر 317 هه‌زار كه‌سیش بەو پەتایە مردون.

ئه‌حمه‌د مه‌نده‌ری، به‌رپرسی هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگەیاند، له‌ 8ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو 13 ئەم مانگە ژماره‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 17 ملیۆن و 500 هه‌زار كەسی تێپه‌ڕاندوه‌ و 317 هه‌زار كه‌سیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندوە،"داتاكانی توشبوان و مردن بەكۆرۆنا ده‌رخه‌ریدەخەن كه‌ ژماره‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا به‌ 89%به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئاماره‌كانی مردنيش به‌ 13% كه‌مبونه‌وه‌ته‌وه‌.

دەشڵێت:"به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانیش كۆرۆنا مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زیاتر دەكات".

ئاماژەی بۆئەوەشكرد،"له‌كۆی 22 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ 15 ده‌وڵه‌ت توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنیان راگه‌یاندوه‌.

وتیشی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ رابگه‌یه‌نن.

باسی لەوەشكردوە، ئه‌و 15ده‌وڵه‌تەی كە كرۆنای ئۆمیكرۆنی تێدا بلاو بۆتەوە، ته‌نها ده‌توانن 40% دانیشتوانیان به‌ ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بپارێزن و زۆری خواست له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان مه‌ترسیه‌كی زۆر به‌دوای خۆیدا دێنێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP