دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/01/2022

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران: رومان لەدراوی ئەلكترۆنی كردوە

هەرێم نیوز  

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لەپێناو سەقاگیركردنی دۆخی داریی ولاتەكەمان بەكارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکانمان كردوە بەشێکە لە پلانەكان.

رەزا پەیمان پاک، جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد،"بەم دوایانە بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان، لای ئەوان بووەتە بەشێک لە پلانەکانیان، بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی دارایی و میکانیزمەکانی پارەدان".

وتیشی، لەگەڵ بانکی ناوەندی ئێران رێککەوتوون لە بازرگانییە دەرەکییەکاندا کار بۆ بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی بکەن.

راشیگەیاند، ماوەی سێ هەفتەیە دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییانە و پێشبینی ئەوەش دەکەين بە پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە نوێیە، هەناردەکردنی کاڵا نانەوتییەکان بۆ 10% گەشە بکات. 

رەزا پەیمان پاک، داواشی لە بازرگانانی وڵاتەكەی کرد، هەموو ئەو دراوە ئەلیکترۆنیانەی گونجاون بۆ مامەڵەکرد بەکار یبهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP