دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/01/2022

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لەبڕیارێكی حكومەتی ئەڵمانیا دەكات

هەرێم نیوز

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی، لەبڕیارێكی حكومەتی ئەڵمانیا دەكات بۆمانەوەی  هێزه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژ بكاتەوە لەئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئەو وڵاتەدایە.

لەبارەی بڕیارەكەشەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر لە تویتێكدا، پێشوازی و ستایشی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای كردوە و  نووسیویه‌تی: "پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا و هیوادارم پەرلەمانیش پەسندی بكات".

ئەوەشی نوسیوە،"داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هێشتا هەڕەشەیە و هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر پێویستە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP