هەرێم سپۆرت
ناوبژیوانێک جامی ئەفریقی دەشوێنێت بە هۆی کاتی
تەواوکردنی یارییەکە و زیادکردنی 5 خولەکەوە.
سکاوزی ناوبژیوانی
یاری نێوان تونس و مالی لە خولەکی 80 بەکاتی ئاسای تەواو داناوەو 5 خولەک زیادکراوی
داناوەو لە خولی 85 یارییەکەی تەواو کرد، دواتر کێشە لەنێوان ستافی ڕاهێنانی تونس
و ناوبژیوانەکە دروست بوو.
پاش چونە دەرەی
هەڵبژاردەکان ستافی ناوبژیوانی بەڕابەرایەتی ناوبژیوانی چوارەم گەڕانەوه یاریگا و
هەڵبژاردەی تونس ئامادەی یاری تەواوکردن بوون و هەڵبژاردەی مالی ڕەتیکردەوە یاری
بکات، دواتر هەڵبژاردەی مالی ڕەزامەندیان نیشاندا بە تەواو کردنی یارییەکە، بەڵام ئەمجارەیان هەڵبژاردەی تونس یاریگایان
جێهێشت بەهۆی ئەوەی یاسایەک هەیە دەڵێت، ئەگەر پێش تەواوبونی کاتی ئاسایی یاری تەواو
کرا ئەوا دەبێت یارییەکە دووبارە بکرێتەوە ئیستا هەڵبژاردەی تونس دەیانەوێ یاساکە ئیستیغلال بکەن لەبەرژەوەندی خۆیان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە ساڵی 2018 ەوە ناوبژیوان سکاوز بەهۆی گەندەڵی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا ڕاگیراوە .