دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

عیماد ئەحمەد بڕیارى حیزبەکەى لە دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

عیماد ئەحمەد، ئەندامى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا حیزبەکەی کەسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان نەکردووە، دەشڵێت: بەم نزیکانە کەسێک دەستنیشان دەکەن.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە،لە چاوپێکەوتنێکى میدیاییدا راگەیاند: "ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هێشتا پاڵێوراوى خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان نەکردووە و بەم نزیکانە کەسێک هەڵدەبژێرین ". دەشلێت: "یەکێتی یەک بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت".

لەدوای ساڵی 2005ەوە پۆستی سەرۆککۆمار ئیستیحقاقی کوردە، دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەش، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بۆ سوننەیە، لەنێو کوردیشدا بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەنە سەرەکییەکەی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی بووە، بەڵام پارتی لە خولی رابردوو بەربژێری هەبوو، لەم خولەشدا جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی کوردستانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP