دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

یەکێتى هۆکارى بایکۆتکردنى هۆڵى پەرلەمانى عێراق لە لابەن فراکسیۆنەکەیەوە ئاشکرادەکات

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، هۆکارى بایکۆتکردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەلایەن فراكسیۆنەكەیانەوە ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هۆکارەکەى  بۆ ئەوە بووە كە نەیانویستوە ببنە بەشێک لەکێشەکانى ناو ماڵى شیعە و لایەنەکانى تر.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، بە تەلەفزیۆنى رەسمی حزبەکەى راگەیاند، ئەوان نەیانویستوە لەگەڵ لایەنێک بن دژى لایەنێکى تر و بەرچاویان رون نەبوە، بۆیە بەشدارییان نەکردوە لەدانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى نوێى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى ئەنجامدرا و  تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە محەمەد حەلبوسى، جارێکى دیکە بەسەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێرایەوە و دەنگدانیش بۆ هەڵبژاردنى جێگرەکانیى بەردەوامە 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP