دواین هەواڵ

وەرزش‌

 07/01/2022

پاریسان جێرمان زیاتر لە گروپێکی سیاسی دەچێت تا لەیانەیەکی وەرزشی

هەرێم نیوز

باس لە پاریس جێرماین و چۆنیەتی کارکردن دەکەین بەتایبەتی ئەوەی لە سەرەتای وەرزەوە بینیمان لە میدیادا داپۆشینی ناکۆکییەکانە

 
- ئەمڕۆ دەمەوێت وێنەیەک بکێشم بۆ بەڕێوەبردنی پاریسان جێرمان و بۆتان ڕوون بکەمەوە کە ئەو یانە چۆن بەڕێوە دەچێت
بێگومان ئەوانەی کە کەشتییەکە لێدەخوڕن، هەر ئەوانەنین کەدەردەکەون بەڵکو کەشتیەکە کاپتنی زیاتری لەسەرە بۆ لێخوڕین

- وەک دەزانین پاریسانجێرمان یانەیەکی دوو جەمسەرییە و لەنێوان  قەتەر لەلایەک و فەرەنسا لەلایەکی تر،بە دڵنیاییەوە یەکەم سەرکردە ئەمیری قەتەرە و بێگومان کاتی تەواوی نییە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو کێشەکانی یانەکە و ناتوانێت شوێن هەموو شتێک بکەوێت بەڵکو لە ڕێگەی ڕاوێژکار و دۆست و هاوپەیمانەکانیەوە یانەکە بەڕێوە دەبات.

شازادەی قەتەر هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کەسانی بواری تۆپی پێ هەیە وەک پیپ گواردیۆلا و چاڤی هێرناندێز و باسی گواردیۆلا دەکەن کە پێشنیاری دەستنیشانکردنی تۆماس تۆخێلی وەک ڕاهێنەری یانەکەی کردووە لە ڕابردوودا

- وەک دەبینیت خەڵکێکی زۆر هەن کە دەوری میرەکە دەدەن و زانیاری تەواوی دەربارەی یانەکە پێ دەدەن.

- شازادە ناتوانێت ڕۆژانە لە یانەکە بێت و کار بکات، بۆیە ئەوانەی لە پاریس کارەکان ڕایی دەکەن و ناسرخلیفی ئەو پیاوەیە کە زۆر دڵسۆزە بۆ میری قەتەر وە ماوەیەکی زۆرە ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناسرخلێفی ئەو پیاوە نییە کە لە پاریس بڕیار دەدات واتا ناسر خلیفی بڕیاردەری پاریس نیە بەتەنها .

ڕۆژنامەنووس مۆلینا باس لە هەیکەلی کارگێڕی یانەکە دەکات

- لە ڕووی یاساییەوە دوو کەسی زۆر گرنگ هەیە بە ناوەکانی (سۆفی جۆردن و ژان کلۆد بلان)،   پەیوەندی نێوان بەشە وەرزشەکانی بی ئێن سپۆرت و پاریس سان جێرماین ڕوون دەکەنەوە ، ڕێکی دەخەن .

- پاشان لە لایەنی تەکنیکیەوە بە دڵنیاییەوە بەڕێوەبەرێکی وەرزشی هەیە، ڕاهێنەرێک 
بریکارەکانی بازرگانی بەهێز و کۆمەڵێ یاریزانی زۆر بەهێز.


ڕۆژنامەنووس مۆلینا باس لە پەیوەندی نێوان ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی دەکات و دەڵێت:

- لە پاریسان جێرمان گرژییەکی بەردەوام هەیە لە نێوان ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی و ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە لە نێوان لیۆناردۆ و پۆچیتینۆ دەیبینین،
ــــ  وەک بریکارەکانی بازرگانی یەکەم پیاو لە پاریس سەینت جێرماین مارسیلۆ سیمۆنی پەیوەندی لەگەڵ شێخی قەتەردا زۆرباشە

- چەندین بریکار هەن وەک ڕایۆلا کە لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ پاریس هەبووە،  
- هەروەها خۆرخی میندێس هەیە کە ناسر خەلیفی باش دەناسێت، سەرۆکی ڤالەنسیا پیتەر لیم  هەیە، ئەمانە هەموویان پەیوەندی تایبەتیان لەگەڵ ناسرخلیفی هەیە و کاریگەری زۆریان لەسەر بڕیارەکانی هەیە

پەیوەندی نێوان سەرۆک و بەرپرس و یاریزانەکان چۆنە ؟

- یاریزانەکان هەندێک جار لە پاریس ڕۆڵیان هەیە و پەیوەندیان لەگەڵ لیۆناردۆ هەیە هەندێک جار لەوە زیاتر دەڕوات و بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوەی هەرەمەکە لە یانەکەدا 2015 گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک بەناوی گوستاڤۆ هیپلینگ کرد کە یاریزانێکی "تارمایی" بوونی نییە، ڕێکەوتنەکە لەسەر کاغەزی ئازاد بوو بەڵام پارەیەکی زۆری هێنا کەئەمە بەپێی یاساکان گەندەڵیەو ڕێگاپێدراونیە .


تێکەڵکردنی کارەکان لەلایەن ناسر خلێفی 

- وەک نموونەیەک لەکاریگەری یاریزانەکان لەبڕیارەکانی بەرێوەبردنی پاریسان جێرمان ناسرخلێفی جارێک چووە یانەیەکی بەتایبەت کە ئیبراهیمۆڤیچی سەرۆکی چڵسی لێبو و داوای ڕای خۆی کرد لەسەر داڤید لویز ئیبراهیمۆڤیچ سەرسامی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دەرببڕیت و ئەو ڕۆژە گرێبەستێکی لەگەڵ دەکات.

هەروەها ڕۆژنامەنووس بەردەوام دەبێت و دەڵێت:
- هەندێک جار یاریزانەکان دڵخۆش نین بە ڕاهێنەرەکە و گلەیی لای ناسرخلیفی دەکەن
- بەهۆی ئەوەی یاریزانەکان ڕۆڵی بەهێزیان هەیە لەپاریس ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناسر خلێفی قسەدەکەن ئەمەش وا دەکات و بڕیارەکان دەکەوێتە سەرو دەسەڵاتی ڕاهێنەر وڕاهێنەرەکە دەسەڵاتی نییە .
وەک توخێل گوتی" لەپاریس کارەکەم وەک سیاسەت وایە.

ڕۆژنامەنووس مۆلینا، تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیەکان و دەڵێت:

-  لەپاریس هیچ هاوبەشییەک لەنێوان ئەندامانی ستافی وەرزشدا نییە (بەڕێوەبەری وەرزش - ڕاهێنەر - بریکار - یاریزان) و ناسر خلێفی لە تۆپی پێ تێناگات و خۆی حەزی لە تێنسە .

ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت جەنگێکی توند لەنێوان ناسر خلێفی و لیناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە هەیە و لەبەردەم میدیاکاندا وا خۆیان نیشان دەدەن کە عاشقی یەکترن ئەوەی سەرنج ڕاکێشە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمیری قەتەر و لیۆناردۆیە .

مۆلینا لە درێژەی قسەکانیدا تیشک دەخاتە سەر ناوێک کە ئەویش جۆن ڕیپ 
- بەشێوەی فەڕمی  کاری ڕۆژنامەوانییە و گرنگی بە هەموو ئەو شتانە دەدات کە لە میدیاکاندا تایبەتمەندە و خلێفی ، 
لەم ڕووەوە خلێفی دەپارێزێت و دیاری دابەش دەکات و ڤیزای رۆژنامەنووسان دەدات بۆ سەردانی قەتەر،
- ئەوەش خلێفی زۆر توڕە دەکات و دڵڕەقی دەکات و بۆیە لە ململانێکەیدا لەگەڵ لیۆناردۆ دەیخاتە دۆخێکی لاوازەوە، ناسر خلێفی دەیەوێت بە تەنیا بمێنێتەوە لە پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ئەمیری قەتەردا.

ڕۆژنامەنووس مۆلینا: جەمسەرێکی بڕیاردان ئاشکرادەکات کە هیچ پێگەیەکی فەڕمی نیە دەڵێت
- باسی ئەو کەسانەمان کرد کە پۆستی فەرمیان لە پاریسان جێرمان هەیە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە قسە لەسەر ئەو کەسانە بکەین کە بە شێوەیەکی نافەرمی دەسەڵاتیان هەیە، یەکەم کەس برای ناسر خلێفی یە و هیچ کەسێک باسی ئەو ناکات و ئەویش خالید خلێفی یە.
- ئەم پیاوە دەسەڵاتی زیاترە لە ناسرخلێفی و دوای ئەمیری قەتەر خالید خلێفی دێت و کەسی دوەمی یانەکەیە

- وەک پشتڕاستکردنەوەی ڕۆڵی نهێنی خالید خلێفی لە یانەکە یەکلاکەرەوەیە، ناسرخلێفی لە گواستنەوەی پاستۆریدا داوای ڕێکەوتنی کۆمیسۆنە گەورەکانی کرد لە حسابی براکەی .
مۆلینا بەردەوام دەبێت و باس لە کەسایەتی خالید خلێفی دەکات و دەڵێت
- بۆ ئەوانەی جیهانی عەرەبی دەناسن خالید خلێفی هاوشێوەی عودەی کوڕی سەدامە بە هۆی شێتی و پەیوەندیەکانی و کارە مافیاکانییەوە دیارە خالید ئەلخەلیفی شتی زۆر شێتانە و بێخەیاڵی کرد وەک عودەی سەدام حوسێن .



ڕۆژنامەنووسە گەنجەکە دێتە سەر باسکردنی ڕاوێژکارەکانی ناسر خلێفی :

- ڕاوێژکارەکانی ناسر ئەلخەلەیفی بریتین لە (کەسێک کە مریشکی دەفرۆشت لە میسر، یەکێکی تر کە ئۆتۆمبێلی بەکرێ دەگرت، کرێکارێکی دیکە لە فڕۆکەخانەکاندا بوو) و لە کۆتاییدا خۆیان لە پێگەیەکی هێزدا لە پاریسان جێرمان بینیەوە بە موچەی ملێۆنەها دولار .

هەروەها مۆلینا دەڵێت من سەوزەوات دەگوازمەوە و ڕێزم بۆ هەموو پیشەکە هەیە، بەڵام ئەگەر بۆ من ڕووبدات سەوزەوات بگوازمەوە و دواتر خۆم لە پاریس ببینمەوە
 بە تەلەفۆنێکەوە کە زەنگ لێ دەدات، هەموو کەس دەیەوێت قسەم لەگەڵ بکات وەک(کۆمپانیا و کارگە و بازرگان و هتد)

- یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی خەلیفی لە خاڵێکدا لەگەڵ چەند بەرپرسێک لە ڕژێمی بووتفلیقە لە جەزائیر کۆبووەوە و باسی لە عەلی حەداد وەبەرهێنەری بەناوبانگ و سەرۆکی پێشووی یانەی یەکێتی پایتەخت و جەنەراڵ تارتار کرد .

لە پاریس بەڕێوەبەرێکی مەغریب هەبوو بەناوی هیشام خەرمزی کە وردە وردە پەیوەندی لەگەڵ جۆن ڕیپ و زۆرێک لە ڕاوێژکاران دروست کرد، لە پاریس ئاگاداری هەموو ئەو شتانە بوو کە ڕوودەدەن، بەڵام نەیتوانی لەو بارودۆخە بەردەوام بێت و ماوەیەک پێش ئێستا کشایەوە، بەرتیلیان پێدا بۆ ئەوەی هەرگیز باسی ئەو دیمەنانە نەکات کە لە یانەکەدا ڕودەدەن .

باس لە بێ دەنگی ڕۆژنامەنوسان دەکات و دەڵێت:

- کەواتە ئێستا لەوە زیاتر تێدەگەین کە بۆچی بەرتیل بە رۆژنامەنووسان دەدەن بۆچی ڕۆژنامەنوسان باسی هەموو ئەو شتانە ناکەن،
 شتی تر هەیە کچانی لەشفرۆش و ماددە هۆشبەر و ئەوها لە گەشتی یانەکەدا هەموو ئێواران کچان دەبرێن بۆ یاریزانەکان!

ئێستا باس لەئازادی ڕۆژنامەگەری لەفەرەنسا دەکەن دەمەوێت بەدرێژی پێبکەنم کە گوێم لێی دەبێت ، واتە ڕۆژنامەنووسان و ئەوانەی خۆیان بە پارە دەفرۆشن و هەر زوو دەگەمە فایلێکی گرنگ و کە ئازادی لەو کەناڵانەی بی ئێن سپۆرت نیە هەمووان بە پارە بێ دەنگ دەکرێن.

- ئێستا بەڕێوەبەرێکی ڕاگەیاندن هەیە لەهەموو دانیشتنەکانیدا زیاتر لەپاریس قسە لەسەر بەرشەلۆنە و تیباس و خولی ئیسپانی دەکات کە گەندەڵیان هەیە و گەندەڵی یانەکان تێکدەدات
کەچی خۆی درێسی یاریزانەکانی پاریس دەداتە بەڕێوەبەرانی یانەکە بۆ ئەوەی ئیمزای  ساختە لەسەر بکەن و باسی پاریس ناکات و لەناو یاریزانەکانی پاریسدا ، کاڤانی تەنیا یاریزانێکە ئەو ڕەفتارەی ڕەتدەکاتەوە و درێسەکەی واژۆ نەدەکرد .

ڕۆمانۆ مۆلینا لە دایک بوی 3 ئایاری 1991 لە وڵاتی فەرەنسا لەدایک بوە ، نیشتە جێی وڵاتی ئیسپانیایە
لە ڕۆژنامەکانی گاردیانی بەریتانی و نیوێۆرک تایمز و کەناڵی بیبی سی کاردەکات 
لەبواری لێکۆڵینەوەی وەرزشی بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە سندوقی ڕەشێ زانیارییەکانی فیفا و یوفا و یانەکانی ئەوروپایە ،زۆر بەجدی  دژی دەستدرێژی سێکسی کاردەکات و فایلەکان هڵەداتەوە بەرگری لە مناڵانی فێرگە وەرزشیەکان دەکات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP