دواین هەواڵ

وەرزش‌

 07/01/2022

زیدان و مباپێ لە پاریس دەبن

دانەر ئەسڵان
بە پێی پێگەی Soccer Sport و پێگەی ڕەسمی ڕۆژنامەی aS ی ئیسپانی: لیۆناردۆ و ناسڕ خلێفی توانیویانە مباپێ قاییل بکەن بە مانەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ زەینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆتا هێناوە سەبارەت بە گرتنە دەستی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی PSG لە هەر کاتێک دا کە یانەکە ماوریسیۆ پۆچتینیۆی ئەرجەنتینی دوور خستەوە لە ڕاهێنەرایەتی.

بە پێی ئەو هەواڵە بێت ئیدی داهاتووی پۆچتینیۆ لەگەڵ پاریس تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت و هاوینی داهاتوو زیزۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ ئەو کاتیش ئیدی مباپێ ڕوو لە ڕیاڵ ناکات و لەگەڵ ئەفسانە دڵبەرەکەی درێژە بە یاری کردن دەدات لە یانە پاریسییەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP