دواین هەواڵ

ئابوری‌

 07/01/2022

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرز بوەوە

هەرێم نیوز

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەڕێژەی 70 سەنت بەرزبەزبویەوە و هەربەرمیلێك خاوی برێنت بە 82دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمرۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لەبازارەكانی جیهان به‌رێژه‌ی 085% به‌رزبوه‌وه‌ نرخی هەر بەرمیلێك خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 69 سەنت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ كە لەماوەی مانگی رابردودا تۆماریكردبێت.

هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكا 74 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل به‌ 80.20 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەبیبیا و ئاڵۆزییەکانی کازاخستان رانەگەیاندنی قەدەغەی هاتۆچۆ بەهۆی بڵاو بونەوەی كۆرۆنای ئۆمیكرنەوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP