دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/01/2022

سبەینێ ئەم وەزارەت و شوێنانە موچە وەردەگرن

هەرێم نیوز
سبەینێ پێنجشەممە هەریەک لە وەزارەتى شەهیدان و زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن و چەند شوێنێکى دیکە موچە وەردەگرن.

 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە 6-1-2022، وەزارەتی شەهیدان و فەرماندەیی زێڕەڤانی و  بەرگری و فریاکەوتن و پۆلیسی نەوت و گاز، موچە وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشکراوە و دوێنێش وەزارەتی دارایی.

رۆژی 02-01-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021 کرا، تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، دارایی و یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشکراوە. بڕیارە سبەش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت و رۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەکانی دیکە.

رۆژی شەممە 01-01-2022 وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، مووچەی مانگی 12ـی وەزارەتی تەندروستی بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو دابەشدەکرێت و راشیگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی رابردوو، بەڵام ئەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن".

دوای ئەوەی کە بودجەی 2021 لە کۆتایی مانگی ئادار پەسندکرا، بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە، یاساکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردرا، دواتر 200 ملیار دینار وەکو سولفە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا چەند جارێک ناردنی ئەو پارەیە دواکەوت و ئەوەش کێشەی لە کاتی دابەشکردنی مووچە دروستکرد.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP