دواین هەواڵ

ئابوری‌

 04/01/2022

نه‌وت 80 دۆلاری‌ تێپەڕاند

  • هه‌رێم نیوز
    دوای ئەوەی رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانیان (ئۆپیک پڵەس) بڕیاریاندا لەمانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 80.18 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


    ئەمڕۆ سیشەممە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.

    ئه‌مڕۆ سێشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 80.18 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش گه‌یشته‌ 77.16 دۆلار.

    هۆکاری بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP