دواین هەواڵ

ئابوری‌

 04/01/2022

مەلا یاسین: لەهەرێمی كوردستان 10 ملیاردێر و نزیکەی 8 هەزار ملیۆنێری دۆلار هەن

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان 10 ملیاردێر و نزیکەی 8 هەزار ملیۆنێری دۆلار هەن، کە سامانەکانیان بە پارەی کاش و موڵک و ماڵەوە لەسەروو ملیارێک دۆلارەوەیە.

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە،"ئێستا لە هەرێمی کوردستان 10 ملیاردێری دۆلارمان هەیە، کە کەسایەتی و کۆمپانیان و سەرمایەکانییان بە موڵک و ماڵەوە لەسەرووی ملیارێک دۆلارەوەیە؛ هەروەها 7 بۆ 8 هەزار ملیۆنێریشمان هەن کە سامانی هەر یەکێکیان لە 5 ملیۆن دۆلار زیاترە، بەڵام ئەم ژمارەیە بەبەراورد بە ساڵی 2013 کەمبووەتەوە".

مەلا یاسین، وتیشی،"حەوت لەو ملیاردێرانەی دۆلار لە پارێزگای هەولێر و دووانیان لە سلێمانی و یەکێکیشیان لە پارێزگای دهۆکە".

ئاماژەی بۆئەوەشكرد،لە ساڵی 2013دا لە هەرێمی کوردستان 13 ملیاردێری دۆلار هەبوون، لەگەڵ زیاتر لە 10 هەزار ملیۆنێر، کە سامانی هەر یەکێکیان لە 5 ملیۆن دۆلار بەسەرەوەبوو، بەڵام لە ساڵی 2014ەوە 30٪ی سەرمایەی سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە.

ئەوەشی راگەیاندوە،"بەهۆی قەیرانی دارایی و قەرزی سەرمایەداران و کشاندنەوەی پارەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی حکومەت لای سەرمایەداران بووە، ئەوە جگە لە دابەزینی نرخی نەوت و نەمانی نەختینە و بەستنی سەرمایەی سەرمایەداران و چەندین هۆکاری دیکە کە وایانکردووە سەرمایەی سەرمایەداران کەمببێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP