دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 ی خولی پریمه‌رلیگی یانه بژارده‌كانی ئینگلته‌را به كۆتا هاتن كه چه‌ند یارییه‌كیان دواخران و ئه‌وانه‌ی تر ئه‌نجام دران كه له دواهه‌مینیان دا كه‌مێك پێش ئێستا یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و ولڤه‌رهامتۆن به كۆتا هات كه تیایدا و پاش 42 ساڵ یانه‌ی ولڤه‌رهامتۆن توانی له نێو شانۆی خه‌ونه‌كانی ئۆڵدترافۆڕدی تایبه‌ت به شه‌یتانه سوره‌كان بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه جواو مۆتینهۆی پرتوگالی تۆماری كرد كه به‌وه‌ش ئه‌و یانه‌یه توانی بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له به‌رامبه‌ر شه‌یتانه سوره‌كان تۆمار بكات و 3 خاڵی زۆر گرنگی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كرد.
به ته‌واو بوونی ئه‌و یارییه‌ش په‌رده به سه‌ر یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 ی پریمه‌ر لیگ دا دادرایه‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
ئه‌رسیناڵ 1 – مان سیتی 2
لیسته‌ر – نۆریچ سیتی (دواخرا)
واتفۆرد 0 – تۆتنهام 1
كریستاڵ پاڵاس 2 – ویست هام 3
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
ئیڤه‌رتۆن 2 – برایتۆن 3
لیدز 3 – بیرنلی 1
ساوزهامتۆن – نیوكاسڵ (دواخرا)
برینتفۆرد 2 – ئه‌ستۆن ڤێلا 1
چێڵسی 2 – لیڤه‌رپول 2
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دوو شه‌ممه
مان یونایتد 0 – ولڤه‌رهامتۆن 1