هەرێم نیوز
یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی رایگەیاند، لیۆنێل میسی ئهرژهنتینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.
دوێنی شەممە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕهنسی ئەوەی رایگەیاندبوو، چوار یاریزانی یانەکە و یەكێك لە ئەندامەكانی دەستەی ڕاهێنەرانی تیكەمەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون بە بێ ئەوەی ناسنامەی یاریزانەكانی ئاشكرا بكات.
ئەمڕۆش یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكی فەرمیدایانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی ئاشكرایكرد،"ئهو چوار كهسهی یانەكەیان كەتوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون بریتین لە لیۆنێل مێسی، جوان بێرنات، سێرجیۆ ریکۆ و ناسان بیتۆماسالا".
یانەكە راشیگەیاندوە،"ئەو چوار یاریزانە لە ئێستادا لە كەرەنتینهدان و لە ژێر چاودێری تەندروستیدا دەبن بۆ ماوەی 10 رۆژو سەرجەمیان لە دۆخێكی تەندروستی جێگیردان".