هەرێم نیوز
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان، رایگەیاند، ماچكردنی مندالانی خوار یەك ساڵ دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس و داواش له‌دایكان و باوكان ده‌كات، رێگری بكه‌ن له‌ماچكردنی منداڵه‌كانیان تا هه‌فته‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌كان نه‌مێننه‌وه.
دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆتەوە،" زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی داخڵ ده‌كرێن له نه‌خۆشخانه ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ك ساڵه‌وه‌یه زۆربه‌یانش بەهۆكاری هه‌وكردنی قه‌سابات داخڵ ده‌كه‌رێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، له‌و ته‌مه‌ندا به‌تایبه‌تی منداڵی خوار شه‌ش مانگ زۆر به توندی توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی قه‌سه‌بات ده‌بن، وڵامدانه‌وه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ر زۆر كه‌مه ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه‌بن له ژێر ئۆكسجین و چاره‌سه‌ر پاشان باش ده‌بن.
ئەو پزیشكە پسپۆرە هۆكاری توشبونی مندالانیش بەو ڤایرۆسە ئاشكرا دەكاو نوسیویەتی،"هۆكاری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسه وەرزییە، له رێگای ماچ و كۆكه‌وه وەیە".
دەشڵێت:"منداڵ لای ئێمه وه‌ك بوكه شوشه ته‌ماشا ده‌كرێت، كێ سه‌ردانی بكات ده‌بێت ماچێكی بكات ئه‌وه بێجگه له ماچی دایك و باوك كه له ژماردن نایات".
ئەو پزیشكە داوا شلەدایكان و باوكان دەكات و دەڵێت:"تكایه خۆپارێزی بكه‌ن منداڵ تاوانی نییه تۆ ڤارۆسێكی بۆ ده‌گوازیته‌وه، زۆر ئاسایه میوانت هات رێگر بیت له ماچكردنی منداڵه‌كه‌ت له‌وه باشتره هه‌فته‌یه‌ك به‌دیاریه‌وه دابنیشیت له نه‌خۆشخانه و ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه".