دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 29/12/2021

بەرزترین کڵێسا لە جیهاندا، کەس نازانێت چۆن دروست کراوە

هەرێم نیوز
یەکێک لە سەرسووڕهێنەرترین کڵێساکان کە بەرزترین کڵێسایە لە جیهاندا لەسەر چیایەکی ستوونی بەرز بە بەرزی 40 مەتر لە گوندی Katskhi لە ناوچەیەک کە پێی دەگوترێت Imereti لە ناوەندی جۆرجیا کە دەڕوانێتە سەر قەوقاز دروست کراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان سەدەی نۆیەم و دەیەم، کە دەگوترێت کۆمەڵێک خەڵک خۆیان لە جیهان پەراوێز ختسووە و ئەو کڵێسایەیان دروست کردووە، بەڵام کێبوون ئەوانە و بۆچی دروست کراوە؟ تا ئێستا کەس ئەو وەڵامانەی پێ نییە.

نادیاری و چیرۆکی ئەفسووناوی زۆر دەربارەی ئەو کڵێسا تەنیایە دەگوزەرێت کە بەناوبانگە بە "ستوونی کاتسکی"، ساڵانە کاتێک جەژنی زاینی دێت هەزاران کەس سەردانی دەکەن و هەمووان ئەو پرسیارە دەکەن چۆن ئەم کڵێسایە لەو بەرزییە دروست کراوە و مەبەست لێی چیبووە چونکە ئەوکاتە هیچ کەرەستەیەکی پێشکەوتوو نەبووە بۆ بەرزکردنەوەی پێداویستییەکان.

پانتایی کڵێساکە 150 مەتر چوارگۆشە دەبێت، هەندێک دەڵێن "ستوونی کاتسکی" زۆر کۆنترە لەوەی پێشبینی دەکرێت و لەنێوان سەدەی شەشەم و هەشتەم دروست کراوە واتا 1400 ساڵ بەر لە ئێستا، لە ئێستادا کەس بۆی نییە بچێتە نێو ئەو کڵێسا تەنها قەشەکان نەبێت ئەویش لە رێگەی پلیکانێکی ئاسنینی باریک کە لە لاتەنیشتێکی گردەکە یان چیاکە دروست کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP