دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 27/12/2021

چۆن یارمەتى خۆت دەدەیت كاتێك تووشى نەخۆشى خەمۆكی دەبیت ؟

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

1. باسکردنی بابەتى خەمۆكى یەكە : واتە ئەگەرهەواڵێكى ناخۆشت بیست یان ڕوداوێكى ناخۆشت بەسەرهات هەوڵبدە بۆكەسێكى متمانە پێكراوى باس بكەیت و لەوانەیەپێویست بكات بگریت بۆ دەربڕینی هەستەكان.تەنها باس كردنى هەستەكانمان بەڕێگەیەكى سروشتى دادەنرێت بۆبەرەنگاربونەوەى ڕوداوەكان.

2. خۆخەریکردن: وەرزش كردن شتێكى باشە وەك ڕۆشتن كەیارمەتیدەرە بۆمانەوە بەچالاكی. شتێكى باشە خۆت خەریك بكەیت بە ئیش وكارە وە تابەدوربیت لە بیرۆکە نەرێنییەکان كە هەستى خەمۆكیت زیاد دەكات.

3. خۆراكی تەندروست : هەوڵبدە خۆراكێكى هاوسەنگى پڕ بەها بخۆیت تەنانەت ئەگەرهەست بە برسێتى نەكەى وەك سەوزەومیوە چونكەبەهۆى خەمۆكى یەكەوە لەوانەیە كێشت دابەزێت وهەندێك لە ڤیتامینەكان لەدەست بدەیت كەبەمەش بارى خەمۆكى یەكەت خراپتردەبێت.

4. خۆت لەماددە كحولى یەكان بەدوربگرە: بەكارهێنانى ماددەكحولى یەكان خەمۆكى خراپتردەكات وزیانى جەستەیى هەیە.

5. بەباشى بنوو: هەوڵبدە نیگەران نەبیت ئەگەرتوشى بێخەوى بویت چونكەئەوەنیشانەیەكى خەمۆكى یە بەڵكو هەوڵبدە ڕێنماییەکانی خەوێکی تەندرووست جێ بەجێ بکەیت.

6. چارەسەرى هۆكارەكەبكە: ئەگەربڕوات هەیە هۆكارى خەمۆكى یەكە دیاروڕوونە ئەوا هەوڵى چارەسەرى كێشەكەبدە وەك نوسینەوەى كێشەكە پاشان بیركردنەوەلەڕێگەچارە .

7. هەوڵبدە گەشبین بیت و خۆت بەدووربگرە لە بیرۆکەی نەرێنی.

بەبیرخۆت بهێنەرەوە:

كەبەئەزمونێكدا تێدەپەڕیت كە كەسانى تر پێش تۆپیاتێپەڕیوون.بێگومان ڕزگارت دەبێت لەم بارودۆخە هەرچەندە باوەڕكردنت بەم ڕاستى یە لەوانەیە گران بێت.خەمۆكى ئەزمونێكى بەسودە بۆهەندێ كەس كە زۆر بەهێزتر و بە توانا تردە بن لەخۆڕاهێنان لەبارودۆخە ناهەموارەكاندا , هەروەها یارمەتى بینینى پەیوەندیەكان بەشێوەیەكى ڕونتردەدات. لەوانەیە خەمۆكى یارمەتى بڕیاردان و گوراِنكارى گرنگ لەژیانتدا بدات كە لەوەوپێش خۆت لێ بەدورگرتبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP