هەرێم نیوز
کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش لە سلێمانی دڵنیایی ده‌ده‌ن له توندوتۆڵی شوێنی "حه‌مه‌گیان"، به‌خشراوه‌كه‌ی شاری سلێمانی و به وته‌ی ئه‌وان، خانمێك هه‌فته‌ی دو جار شوێنه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی سه‌رماوه، زۆرێك له سلێمانی كه‌وتونه بیری حه‌مه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ژیانی ده‌كه‌ن له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێن "شوێنەکەی دەرگا و پەنجەرەی هەیەو هەفتانەش دوجار لەلایەن خانمێکەوە پاکدەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەفتانە شوێنه‌كه‌ی پاکدەکرێتەوە، مانگانەیەکی ڕەمزیشمان بۆ دابینکردوە، کە لەنێوان خۆماندا پارەی بۆ کۆدەکەینەوە”.
سەبارەت بە گەرمکەرەوە لەم وەرزەدا ده‌ڵێن: “ئێمە دەتوانین گەرمکەرەوەی بۆ دابین بکەین، بەڵام کێ گەرەنتی ئەوە دەدات کە خۆی نەسوتێنێت، چونکە ئێمە کارەباشمان بۆ شوێنەکەی دابین نەکردوە تا کارەبا نەیگرێت”.
ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، “حەمە گیان وەک ئامانەتێکە لای ئێمە و براکەشی ئێمە بە کەسوکاری حەمە گیان دەزانێت، تەنانەت پێیان سەیربووە کە لەکاتی نەشتەرگەریدا ئێمە 9 ڕۆژ لەلای ماوینەتەوە، ئەمە منەت نییە و بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین”.
ئەمڕۆ لە هەندێک لە پەیجەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لەبارەی دۆخی ژیانی ئەو بەخشراوەوە چەند وێنەیەکیان دابەزاندووە و داوای بەهاناوەچوونیان کردووە بۆ ژیانی لەم وەرزەدا.