دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 18/12/2021

ژیانى مرۆڤێک رزگاربکە وەکو تاک چى بکەین

د.جەعفەر عومەر- پزیشکی پسپۆری دەروونی

 ئەمانە چەند خاڵێکى سادەن بەڵام زۆر گرنگن بۆ پاراستنى ژیانى مرۆڤێکى تر:

1.ئەگەر کەسێک دەناسیت کە بیرى خۆکوژى هەیە، بە تەنها جێیمەهێڵە!

2.هەرگیز لۆمەى کەسێک مەکە کە بیرى خۆکوژی هەیە، چونکە لەوانەیە ئەوە بەشێک بێت لە نەخۆشییەکەى یان تواناى چارەسەرى کێشەکانى نەبێت.

3.متمانەبەخۆبوونى بۆ بگەرێنەرەوە و بروابەخۆبوونى زیادبکە.

4.هەوڵبدە هۆکارەکانى فشارى دەرونى کە هەیەتى بیدۆزیتەوە و فێرى رێگاکانى چارەسەرکردنى کێشەى بکە. واتە فێریبکە چۆن بتوانێت ئەو کێشەى هەیەتى چارەسەرى بکات بە رێگەیەکى ئاسان و کردارى.

5.دورخستنەوەى و کەمکردنەوەى دەستگەیشتن بە هۆکارەکانى خۆکوژى وەکو چەک و ژەهر.

6.بیبە بۆ لاى پسپۆرێکى دەرونى بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەى یان دورخستنەوەى لە بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP