هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان له وهزارهتی پهروهرده، لەبارەی بونی بابەتێك لە كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی 10 ئامادەیی كە بە سوكایەتی بە ئایینی ئیسلام لێكدراوەتەوە رایگەیاند، ئەو بابەتە لە ساڵی 2007 وە لە پۆلی 10 لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت. دەشڵێت، کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان له وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێم رونكردنەوەیەكی لەسەر كتێبی ی پۆلی 10 ئامادەیی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەک ئەو بابەتە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە پۆلی (١٠) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت.
لەروونكردنەوەكەدا ئەوەشهاتوە، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (١١ و ١٢)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت. وە کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (٢٠٢٢-٢٠٢٣ ) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠) لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ خۆێندن ئامادەدەبێت .
ئەوەشهاتوە، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.