دواین هەواڵ

وەرزش‌

 29/11/2021

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتین بۆ جاری‌ 7 وەک باشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا

سەعات 10و نیوی  ئەمشەو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە رێورەسمێکی تایبەتدا لەسەر شانۆی دو چێتێلیتی، لیۆنێل میسی  بۆ جاری‌ 7 خه‌ڵاتی‌ تۆپی‌ ئاڵتونی‌ بۆ ساڵی‌ 2021 پێبە خشرا .

لە مەراسیمی دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵی 2021 لیڤاندۆڤسکی بووە باشترین هێرشبەر و جیانلۆجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بووە باشترین گۆڵپارێز. هەروەها پێدری یاریزانی بارسێلۆنا بووە باشترین یاریزانی لاو. چێڵسیی ئینگلیزیش بووە باشترین یانەی ساڵ.

بۆ دیارییکردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵەوە، 173 رۆژنامەوان لە جیهان دەنگیانداوە، هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە 5 دەنگ بدەن،  دەنگی یەکەمی بە 6 خاڵە، دەنگی دووەمی بە 4 خاڵە، دەنگی سێیەمی بە 3 خاڵە، دەنگی چوارەمی بە دوو خاڵە و دەنگی پێنجەمی یەک خاڵی لەسەرە، کە پێشتر هەر رۆژنامەڤانێک مافی سێ دەنگی هەبوو.

بەگوێرەی ریزبەندییەكەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، براوەکان بەمشێوەیە بوون:

1. مێسی - پاریس سانجێرمان

2. لیڤاندۆڤسکی - بایەرن میونیخ

3. جۆرجینیۆ-چێڵسی

4. کەریم بنزیما- ریال مەدرید

5. کانتی- چێڵسی

6. کریستیانۆ رۆناڵدۆ- مانچێستەر یونایتد

7. محەممەد سەڵاح- لیڤەرپووڵ

8. کێڤین دیبرۆین- مانچێستەر سیتی

9. کلیان مباپی- پاریس سانجێرمان

10. دۆنارۆما- پاریس سانجێرمان

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP