دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2021

راگەیەندراوێك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمشەو تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 1ی لیوای 9 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری و بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لەسەر هێرشەكەی ئەمشەوی داعش بڵاو كردەوەو تێیدا هاتوە، ئەمشەو 29ی11ی 2021 کاتژمێر 22،۰5 ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 1ی لیوای 9 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری..

راگەیەندراوەكەی پێشمەرگە دەشڵێت:"لە ئەنجامی بەرگریەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر".

ئەوەشهاتوە، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا، لە ئێستاشدا هێزەکانی پێشمەرگە لەراوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP