دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2021

داعش لەسنوری كفری هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە

هەرێم نیوز

شەش ئەندامی داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیانکردووەتەوە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لەسەر رێگەی گۆبان لە گوندێکی نزیک کفری و بریندار هەن.

عەمید روکن دلێر مەحموود، فەرماندەی لیوای 17 هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، کە شەش ئەندامی داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیانکردووەتەوە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لەسەر رێگەی گۆبان لە گوندێکی نزیک کفری و بریندار هەن.

بەگوێرەی زنیارییەكانیش شەرەكەی ئەمشە وتاوەکو کاتژمێر 10:25 بەردەوام بووە و هێرشەكی داعش تێك شكێندراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش لەئەنجامی هێرشەكەی داعش تاوەكو ئێستا پێشمەرگەیەک بەناوی محەمەد مەنسور شەهیدبووە و سێ‌ پێشمەرگەى دیکە برینداربوون بەناوەكانی: بەکر قادر سەعید لەدایکبووی 1984، یەحیا عادل فەرەج لەدایکبووی 1989 و شاخەوان قادر سەعید لەدایکبووی 1986.

هاوكات شەماڵ نامیق، قایمقامی کفری قەدەخەی هاتووچۆی ماتۆڕی تاوەکو کاتژمێر هەشتی بەیانی لە قەزای كفری راگەیاند.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP